explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە باشترین مسوڵمان وبەرزترینیان لەپلەوپایەدا ئەوەیانە: کە قورئان فێر دەبێت ؛ لە خوێندنەوەى -تەرتیلی- وتەفسیری و لەبەرکردنی وتێگەیشتنی، وهەروەها ئەو زانستەى هەیەتی کردەوەى پێدەکات وفێری خەڵکی تری دەکات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونکردنەوەى پلەوپایە ومەزنی قورئان، وباشترین قسەیە ؛ چونکە قسەی خواى گەورەیە.
  • خێرترین وباشترین فێرخوازەکان ئەوانەن کە خەڵکى تریش فێر دەکەن ؛ نەک ئەوانەى تەنها سوودیان بۆ خۆیان هەیە.
  • فێربوون وفێرکردنی قورئان ؛ خوێندنەوە -تیلاوە- ومانا وحوکمەکانیش دەگرێتەوە.