لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا یەکێکتان حەز دەکات ئەگەر گەڕایەوە بۆ ماڵەوە سێ وشتری قەڵەوی ئاوسی دەست بکەوێت؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «سێ ئایەت یەکێکتان بیخوێنێت لە نوێژەکەیدا خێرترە بۆی لە سێ وشتری گەورە وقەڵەوی ئاوس». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە پاداشتی خوێندنی سێ ئایەت لەنوێژدا خێرترە لەوەى مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە سێ وشتری قەڵەوی گەورەی ئاوسی دەستبکەوێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپاداشتی خوێندنی قورئان لەناو نوێژدا.
  • کردەوە چاکەکان خێرترن وزیاتر دەمێننەوە بەبەراورد لەگەڵ شتومەکی دونیایی فەوتاو.
  • ئەم فەزڵ وپاداشتە تایبەت نیە بە خوێندنی سێ ئایەت؛ هەرچەندە نوێژخوێن زیاتر بخوێنێت لەنوێژدا ئەوا پاداشتەکەى خێرترە لە ژمارەی وشترە قەڵەو وئاوسەکان.