پێغەمبەری ئازیزمان -صلی الله علیه وسلم- ڕێنماییمان دەکات بۆ بنچینەیەك لە بنچینەكانی پزیشکی، كە بریتییە لە خۆپارێزی کە مرۆڤ تەندروستی خۆی پێ دەپارێزێت، ئەویش کەمکردنەوەی خواردنە، بەڵکو بە ئەندازەیەک بخوات کە برسێتییەکەی بشکێنێت و بەهێزی بکات بۆ کارە پێویستەکانی، خراپترین دەفر کە پڕ بکرێت سکە، لە سەرەنجامی تێربوونەوە ئەو نەخۆشییە کوشندانە پەیدا دەبن كە لە ژماردن نایەن؛ لە ئێستا و داهاتوودا، لە ناوەوە و دەرەوەدا. پاشان پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمووی: ئەگەر مرۆڤ پێی خۆش بوو تێر بخوات، با خواردنەکە بە ئەندازەی سێیەکی (گەدەی) بێت، و سێیەکی تر بۆ خواردنەوە، و سێیەکی كۆتایی بۆ هەناسەدان بێت، بۆئەوەی تووشی تەنگی و زیان نەبێت، و تەمبەڵ نەبێت لەئاست جێبەجێکردنی ئەوەی کە خودا واجبی كردووە لە کاروباری ئاین و دونیایدا.