explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات لەپاش خۆی هیچ تاقیکردنەوەیەکی جێنەهێشتووە کە زیانی هەبێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان ؛ ئەگەر لە کەسە نزیکەکانى بێت وپابەندی ئیسلام نەبێت ئەوا پیاوەکەش وردەوردە شوێنی دەکەوێت لەپێچەوانەکردنی شەریعەت، وئەگەر بیانی بێت ئەوا بەتێکەڵبوون و بەتەنها بوون لەگەڵی تووشی فیتنە وخراپە دەبێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • واجبە مسوڵمان ئاگادار بێت لە فیتنەى ئافرەتان، وهەموو ڕێگا ودەرگاکانى فیتنە و وروژاندنی دابخات.
  • دەبێت ئیماندار تەوەکول وپشتبەستنی تەنها بە خواى گەورە بێت، وهانا بۆ ئەو زاتە ببات بۆئەوەى بیپارێزێت لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان.