پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە کە مرۆڤ نابێتە باوەڕدارێکی کامڵ هەتاوەكو خۆشەویستییەکەی شوێنکەوتەی ئەوە دەبێت کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی هاتووە؛ لە فەرمان و نەهی لێكراوەكان و جگە لە ئەوانیش، ئەوەی کە فەرمانی پێکردووە؛ خۆشیدەوێت، وئەوەی كە نەهی لێكردووە؛ ڕقی لێیەتی.