پێشەوای ئیمانداران عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر بیستتان كە من فەرموودە دەگێڕمەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا بزانن كە شتەكان بە خوازراوی وفراوانی باس ناكەم وهیچ ناشارمەوە؛ بەڵكو بە ڕوون وئاشكرایی هەمووی دەگێڕمەوە، ئەگەر لە ئاسمان فڕی بدرێمە خوارەوە ئاسانترە لە لام لەوەی درۆ بكەم بەناوی پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر قسەیەك بكەم لەگەڵ خەڵكی ئەوا جەنگ فڕوفێڵی تێدایە، لەوەیە شتەكان بە خوازراوی وفراوانی باس بكەم وهەندێك شت بشارمەوە، گوێم لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: لە كۆتایی دونیادا كەسانێك دێن كەم تەمەنن (گەنجن)، ومێشك وئەقڵ وتێگەیشتنیان لاوازە، قورئان دەكەنە بەڵگە وزۆر دەیخوێننەوە، لە ئیسلام دەردەچن وسنوورەكانی تێدەپەڕێنن هەروەكو چۆن تیر لە نێچیر دەردەچێت، ئیمانیان لە قوڕگیان ناكاتە خوارەوە، لە هەرشوێنێك گەیشتن پێیان بیانكوژن؛ چونكە كوشتنیان پاداشتە بۆ ئەو كەسەی دەیانكوژێت لە ڕۆژی قیامەتدا.