پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە باشترین كۆمەڵ لە نێو خەڵكیدا ئەگەر كۆ ببنەوە لە یەك سەردەمدا؛ بریتیە لەو كۆمەڵەی كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی تێدایە، دواتر ئەوانەی شوێنیان كەوتن لە ئیمانداران وگەیشتن بە سەردەمی هاوەڵان ونەگەیشتن بە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دواتر ئەوانەی شوێنیان كەوتن لە شوێنكەوتووانی تابیعیەكان، وهاوەڵەكە بە گومان بوو لە باسكردنی ئەوانەی شوێنیان كەوتن لە سەدەی چوارەم. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە پاش ئەوان خەڵكانێك دێن خیانەت دەكەن وخەڵكی متمانەیان پێناكات، وشاهێدی دەدەن پێش ئەوەی داوای شاهێدی دانیان لێبكرێت، ونەرز دەكەن وجێبەجێی ناكەن، وزێدەڕۆیی دەكەن لە خواردن وخواردنەوە هەتاوەكو قەڵەوی تێیاندا دەردەكەوێت.