پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خۆشویستنی ئەنساڕی (پشتیوانانی) خەڵكی مەدینە؛لە نیشانەی كامڵی ئیمانە، چونكە ئەوان دەستپێشخەر و لەپێشەنگدا بوون بۆ سەرخستنی ئیسلام وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە هەوڵ وكۆششی بەردەوام بوون بۆ داڵدەدانی وپشتیوانیكردنی مسوڵمانان، وبەخشینی ماڵ ونەفسیان لەپێناو خوای گەورە، وڕق لێبوونەوەیان نیشانەی دووڕووییە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە ئەوەی ئەنساڕی خۆشبوێت ؛ خوای گەورەیش خۆشی دەوێت، وئەوەی ڕقی لێیان بێتەوە ؛ خوای گەورەیش ڕقی لێدەبێتەوە.