پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئەوانەى بەدادپەروەری حوکم دەکەن وبڕیار دەدەن لەنێو ئەو خەڵکەى لەژێر دەستیاندان وفەرمانڕەواییان دەکەن یان لە ماڵ وخێزانیان، ئەوا ئەم دادپەروەرانە لە شوێنی بەرز دادەنیشن لەڕۆژی قیامەتدا کە لە نور وڕۆشنایی دروستکراوە وەکو ڕێزلێنانێک لێیان. وئەم مینبەرانە لەلای ڕاستی پەروەردگاری میهرەبانن -سبحانە وتعالى-، وهەردوو دەستی پەروەردگار ڕاستن.