پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە خراپترین جۆری دز ؛ ئەو كەسەیە كە لە نوێژەكەی دەدزێت، ئەمیش بەهۆی ئەوەی بردنی سامانی خەڵكی ؛ دزینی ئەو شتانەیە كە سوودی هەیە لەدونیایەكی كاتی، بەڵام ئەم جۆرە دزە ؛ مافی نەفسی خۆی دەدزێت لەپاداشتی نەبڕاوە و لەدەستی دەدات، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا چۆن لەنوێژەكەی دەدزێت؟ فەرمووی: ڕكوع وسوجدە بردن بەڕێكی وباشی ئەنجام نادات ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی پەلە دەكات لەكاتی ڕكوع وسوجدە بردن بۆیە بەشێوەیەكی تەواو جێبەجێیان ناكات.