ئەبی قیلابە دەڵێت: یەکێک لە هاوەڵان بە ناوى مالیکی کوڕی حوەیریس -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ مزگەوتەکەمان، ووتی: پێشنوێژیتان بۆ دەکەم، ونیەتم نوێژکردن نییە؛ بەڵکو پێشنوێژیان بۆ دەکەم ومەبەستم فێرکردنتانە بە شێوەیەکی کرداری بۆئەوەى وەکو شێوازی نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژ بکەن، چونکە ئەو پێغەمبەری بینیووە چۆن نوێژ دەکات -صلى اللە علیە وسلم-؛ وئەم شێوازى کرداری فێرکردنە نزیکتر دەبێت بۆ تێگەیشتن وبۆ ماوەیەکی زۆرتر لەبیریان دەمێنێتەوە، گێڕەرەوەى فەرموودەکە لە ئەبی قیلابەوە دەڵێت: مالیکی کوڕی حوەیریس کە فێری نوێژی کردن بە چۆن (بە چی شێوازێک) نوێژی ئەنجامدەدا؟ ئەویش ووتی: وەکو شێوازى نوێژکردنی ئەم شێخەمان؛ ئەبو بورەید عەمرو کوڕی سەلەمەی جەرمی، پاش بەرزکردنەوەى سەری لە سوجدە بردنی دووەم دادەنیشت بۆ ماوەیەکی کەم پێش ئەوەى هەستێت.