ئەم فەرموودەیە ماوەى وەستان لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر ڕووندەکاتەوە، ماوەى وەستان لە دوو ڕکاتی یەکەم لە نوێژی نیوەڕۆدا وەکو ماوەى خوێندنی سی ئایەت بوو، واتا وەکو ماوەى خوێندنی سورەتی -السجدة- بوو، ودوو ڕکاتی کۆتایی هێندەى ماوەی هێندەى نیوەى دوو ڕکاتی یەکەم بوو؛ واتا وەکو ماوەى خوێندنەوەى پانزە ئایەت بوو، ونوێژی عەسر ماوەى وەستانەکەى کەمترە لە دوو ڕکاتی یەکەمدا هێندەى ماوەى خوێندنەوەى پانزە ئایەت دەوەستێت، ولە دوو ڕکاتی کۆتاییدا هێندەى ماوەی نیوەى دوو ڕکاتی یەکەمە؛ واتا وەکو ماوەى خوێندنەوەى حەوت یان هەشت ئایەت.