لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)». (حەسەن - باش) - (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە نوێژەكەی تەواو بكات سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست وچەپیدا، بە لای ڕاستیدا ئاوڕی دەدایەوە ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وئاوڕی دەدایەوە بە لای چەپیدا ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله).

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هەردوو سەلامدانەوەكە لەپاش تەواوبوونی نوێژ؛ یەكێكە لە پایەكانی نوێژ.
  • ڕێگەپێدراوە هەندێک کات زیادەی (وبركاته) بڵێت لە کاتی سەلامدانەوەدا، و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام نەیدەووت.
  • ووتنی هەردوو سەلامدانەوەكە لەپاش تەواوبوونی نوێژ؛ واجبە، بەڵام ئاوڕدانەوە لەكاتی ووتنی سەلامدانەوەكان؛ سوننەتە.
  • پێویستە بڵێت: (السلام عليكم ورحمة الله) لەكاتی ئاوڕدانەوەدا؛ نابێت لە پێش یان لە پاش سەلامدانەوە بیڵێت.