ئەم فەرموودەیە ئەو ڕووندەکاتەوە کە دروستە بە ئاماژە کردن وەڵامی سەلامکردن بدرێتەوە تەنها لە کاتى نوێژدا چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە کاتێک ئەنساڕ هاتن وسەلامیان لێیکرد وئەو نوێژی دەکرد لە مزگەوتی قوبائدا، تەنها دەستی ڕاستی هەتاوەکو مەچەکی یان بازووی درێژکردەوە -بەرەو پێشەوە- بەشێوەیەک ناولەپی بەرەو خوارەوە بوو، وپشتی دەستی بەرەو سەرەوە بوو.