لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئیمام وتنی (ئامین)؛ ئەوا ئێمەش بڵێن (ئامین)، هەرکەسێک وتنی (ئامین)ەکەى لەگەڵ وتنی (ئامین)ی فریشتنەکان بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانى پێشووی خۆش دەبێت». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان کردووە کە بڵێین (ئامین) ئەگەر ئیمام ووتی: (ئامین)، چونکە ئەوە ساتى وتنی (ئامین)ی فریشتەکانە، بۆیە هەرکەسێک وتنەکەى لەگەڵ وتنی فریشتەکان بێت، ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت.