لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قنوتی نەدەکرد؛ مەگەر بۆ نزا کردن بۆ خەڵکانێک، یان نزا کردن لەسەر خەڵکانێک بێت». صەحیحە - ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی ئەو حاڵەتانە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قنوتی دەکرد ئەویش یان لە حاڵەتی نزا کردن بۆ کۆمەڵێک خەڵک، یان نزا کردن لەسەر کۆمەڵێک خەڵک بێت، وئەمەیش ڕوونیدەکاتەوە کە قنوت کردن لە ڕووداوە ناخۆشەکاندا ڕێگەپێدراوە، لە نوێژە فەرزەکاندا لە جگە لەم حاڵەتانە؛ گێڕانەى تر نەهاتووە، وقنوت کردن لە نوێژە فەرزەکاندا تایبەتە بە ڕووداوە ناخۆشەکان، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها بۆ نزا کردن بۆ مسوڵمانان یان نزا کردن لەسەر کافرەکان قنوتی دەکرد لە نوێژی فەرزدا، وئەم قنوتە تایبەت نییە بە نوێژێک جیاواز لە نوێژێکی تر، بەڵکو پێویستە کاتێک ڕووداوێکی ناخۆش تووشی مسوڵمانان بوو لە هەموو نوێژەکاندا قنوت بکەن.