explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیفەت وچۆنیەتی دانانی دەستەكان ڕووندەكاتەوە لەكاتی سوجدە بردن لە نوێژدا: دەبێت پەنجەكانی دەستەكان پێكەوە بلكێنرێن ولەپی دەستەکان لەسەر زەوی بن بەرەو ئاراستەی قیبلە، ودەبێت ئانیشكەكان بەرز بکرێنەوە لەئاستی زەوی وجوت نەکرێن بە لا تەنیشتەكانی لاشەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • واجبە لەسەر نوێژخوێن لە کاتی چوون بۆ سوجدەدا هەردوو ناولەپی دەستەکانی لەسەر زەوی دابنێت، وناولەپەکان یەکێکن لەو حەوت ئەندامەی کە سوجدەیان لەسەر دەبرێت.
  • سوننەتە هەردوو باڵەکانى لە مەچەکەکان بەرەو سەرەوە بەرز بکاتەوە لەسەر زەوی، ومەکروهە لەسەر زەوی ڕایان بخات هەروەکو چۆن ئاژەڵ پەلەکانى لەسەر زەوی ڕادەخات.
  • دروستێتی دەرخستنی توانا وهێز وحەزکردن بە پەرستن.
  • ئەگەر نوێژخوێن لەسەر هەموو ئەندامەکانی سوجدە بردن؛ سوجدە ببات، ئەوا هەر ئەندامێک مافى خۆی وەردەگرێت لە پەرستندا.