ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەگەر قنوت خوێندنی نوێژی بەیانی بەهۆی ڕووداوێکەوە نەبێت کە ڕوویداوە وپێویستە مسوڵمانان نزا بکەن بۆئەوەى خواى گەورە ئەو ناخۆشییەیان لەسەر لا ببات؛ ئەوا بیدعەیە وداهێنراوە. شێخی ئیسلام (ئیبن تەیمیە) دەڵێت: تەنها لە نوێژی ویتردا قنوت دەکرێت، مەگەر ڕووداێکی ناخۆش ڕووبدات بەسەر مسوڵماناندا، لە کاتەدا هەموویان لە هەموو نوێژەکان قنوت دەکەن، بەڵام لە نوێژی بەیانی وئێوارە زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە، و بە دڵنیاییەوە زانراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هیچ یەکێک لە نوێژەکان بە بەردەوامی قنوتی نەدەکرد.