لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو». ولە ئەبی عاس کوڕی ڕەبیع کوڕی عەبدشەمس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بۆ سوجدە بردن بچووایە؛ (زەینەبی) لەسەر زەوی دادەنا، وئەگەر لە حاڵی وەستان بووایە لە باوەشی دەکرد». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری