ئەم فەرموودەیە ناسراوە بە فەرموودەى بە ئەو کەسەی هەڵە لە نوێژکردنیدا هەبووە (حديث المسيء صلاته)، وزۆر لە ڕاڤەکارانى فەرموودە پشتی پێدەبەشتن بۆ وەسفکردنی پایە و واجب ومەرجەکانى نوێژکردن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا زۆر بە جوانى وتە وکردەوەکانى نێو نوێژکردنی ڕوونکردەوە وفێری کرد، کە واجبە بووترێن وئەنجامبدرێن وئەوەى لەم فەرموودەیەدا باسنەکراوە لە کردەوەکان واجب نییە. پوختەى ئەم فەرموودەیە: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە پاشان پیاوێک لە هاوەڵان بە ناوى (خەلادی کوڕی ڕافیع) هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژێکی کورتی کرد کە ناکامڵی تێدابوو لە وتە وکردەوەکاندا، وکاتێک تەواو بوو؛ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسەلامی لێیکرد وئەویش وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: بگەڕێوە نوێژەکەت دووبارە بکەرەوە، چونکە تۆ نوێژت نەکرد، وئەویش دیسانەوە چوو وجارێکی تر نوێژی کرد بەهەمان شێوەى نوێژی یەکەم، وسێ جار ئەمە ڕوویدا، ولە کۆتا جاردا پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەى بە ئەو خودایەی کە بە هەق تۆی ناردووە لەمە باشتر نازانم؛ بۆیە فێرم بکە، وکاتێک حەزی لێبوو وئامادە بوو فێربوونی زانستی شەرعی ببێت، ئەگەری ئەوە نەما کە لەوەیە لەبیری چوو بێت, وپاشان پێغەمبەر پێی فەرموو (کە ئەم مانایە دەگەیەنێت): ئەگەر هەستایت بۆ ئەنجامدانى نوێژ ئەوا تەکبیری ئیحرام بکە (بڵێ: الله أکبر)، وپاشان ئەوەندەى بۆت دەگونجێت قورئان بخوێنە کە کەمترینیان خوێندنی سورەتی -الفاتحة-یە کە واجبە بخوێندرێت ولە پاشان سورەتی -الفاتحة- هەرچی ئایەتێک یان سورەتێک بخوێنێت لە قورئان بە پێی ئەوەندەى دەگونجێت دروستە، وپاشان بڕۆ بەرەو ڕکوع بردن هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت لە ڕکوع بردندا، وپاشان هەستەرەوە لە ڕکوع بردن هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستیت وهێور ودڵنیا دەبێت لە وەستاندا، وپاشان بەرەو سوجدە بردن بڕۆ هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت لە سوجدەدا وپاشان سەرت بەرز بکەرەوە ودابنیشە بە لەسەرخۆیی ودڵنیاییەوە، وهەموو ئەم وتە وکردەوانە بڵێ وئەنجامیان بدە لە هەموو ڕکاتەکانى نوێژدا جگە لە تەکبیرەی ئیحرام* کە تەنها یەک جار دەووترێت لە ڕکاتى یەکەم لە کاتى دەستپێکردنی بە نوێژکردن ولە ڕکاتەکانى تر جارێکی تر نایڵێت چونکە کاتێک هەڵدەستێتەوە دەڵێت (الله أكبر) وپێویست ناکات جارێکی تر تەکبیرەی ئیحرام بڵێتەوە، لە گێرانەوەکانى تردا باسی هەندێک لە مەرجەکانى نوێژکردن کراوە وەکو ڕووکردن لە ئاراستەى قیبلە ودەستنوێژگرتن. *(تەکبیرەی ئیحرام: واتا ووتنی -الله أكبر- کە لە پێش چوونە ناو نوێژ دەووترێت)