لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى لەگەڵ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین كەس بوو لەنێو خەڵكیدا، وزیاتر بەخشندە دەبوو لە مانگی ڕەمەزاندا ؛ چونكە ئەوەی پێویست بوو دەیبەخشی بە ئەوەی شایستەیە، ودوو هۆكار هەیە بۆ زیادبوونی بەخشندەیی لەم مانگەدا: یەكەم: جبریل -علیه السلام- سەردانی دەكرد. دووەم: خوێندنەوە وپێداچوونەوەی قورئان، مەبەست لێی پێداچوونەوەیە بە لەبەركردنەوە. بۆیە جبریل -علیه السلام- پێداچوونەوەی پێدەكرد لە هەموو قورئاندا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وچاكەكارترین وخێرخوازترین وبەسوودترین مرۆڤ بوو بۆ خەڵكی خێراتر لە بایەكی خۆش وفێنك كە خوای گەورە دەینێرێت بۆ دابەزاندنی باران وڕەحمەت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونکردنەوەى بەخشندەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەتایبەتی لە ڕەمەزاندا، چونکە مانگی پەرستنەکان وکردەوە چاکەکانە.
  • ئامۆژگاری کردن بە سەخی بوون وبەخشندەیی لە هەموو کاتێکدا، وسوننەتە زیاد بکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا.
  • هاندان بۆ زۆری بەخشین وچاكەكاری وزۆر خوێندنی قورئان لە مانگی ڕەمەزاندا.
  • لە هۆكارەكانی لەبەركردنی زانست ؛ بریتیە لە خوێندنەوە وپێداچوونەوەی لەگەڵ فێرخوازان وزانایان.