هەندێک لە ئەنساڕەکان داواى (خێریان) لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد ئەویش پێیانی بەخشی، پاشان داوایانکرد دیسانەوە پێیانی بەخشی هەتاوەکو هیچ شتێکی نەمایەوە، وئامۆژگاری کردن بە خۆگرتنەوە لە داوا کردن وسەیرکردنی دەستی خۆت وئارامگرتن. پێیانی فەرموو هەرکەسێک خۆی بگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی؛ ئەوا خوای گەورە قەناعەتی پێدەبەخشێت، ودڵی دەوڵەمەند دەبێت چونکە دەوڵەمەندبوونی ڕاستەقینە دەوڵەمەندی دڵە، ئەگەر مرۆڤ بەم شێوەیە بوو ئەوا خواى گەورە دڵی دەوڵەمەند دەکات وشکۆدار دەبێت وداوا لە خەڵکی ناکات. وهەرکەسێک چاوی لە دەستی خۆی بێت؛ خودا دەوڵەمەندی دەکات. و هەرکەسێک خۆی بپارێزێت لەو شتانەی خودا حەرامی کردووە وەکو پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم وهەموو حەرامکراوەکانى تر؛ ئەوا خواى گەورە خۆی وخێزانی دەپارێزێت، وهەرکەسێک هەوڵبدات ئارامبگرێت؛ خودا ئارامی پێدەبەخشێت. وهیچ کەسێک بەخشینێکی پێنەدراوە خێرتر وفراوانتر بێت وەکو ئارامگرتن.