پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك شتێك بكات بۆ جگە لە خوای گەورە ؛ لەو شتانەی كە واجبە تەنها بۆ الله ئەنجام بدرێن، وەكو پاڕانەوە وداواكردن لە جگە لە الله -سبحانه وتعالی-، یان داوای بەهاناوە هاتن لە جگە لە الله، و لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە. وئيبن مەسعودیش -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: هەركەسێك بمرێت و بەهیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدابێت ؛ ئەوا چارەنووسی بەرەو بەهەشتە.