explain-icon

Explanation

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر نوێژخوێن هەستی بەشتێك كرد لەسكیدا، وگومانی لا دروست بوو ؛ ئایا هەوای لێ دەرچووە یان نا؟ نابێت نوێژەكەی ببڕێت ودەستنوێژ بگرێتەوە ؛ هەتاوەكو دڵنیا دەبێت كە دەستنوێژەكەی شكاوە، ئەمیش بەوەی دەنگ ببیستێت یان بۆن بكات، چونكە گومان دڵنیایی هەڵناوەشێنێتەوە، ئەو دڵنیایە كە دەستنوێژی گرتووە وشكانی دەستنوێژەكەی جێی گومانە.

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکە لە بنچینەکانى ئاینی ئیسلام وبنەمایەکە لە بنەما فیقهیەکان، ئەمیش بریتیە لە: دڵنیایی بەگومان لاناچێت، وبنچینە ئەوەیە شتەکان وەكو خۆیان دەمێننەوە هەتاوەکو شتێکی جیاواز دەردەکەوێت.
  • گومان هیچ کاریگەری نیە لەسەر دەستنوێژ، ونوێژخوێن لەسەر دەستنوێژەکەى ماوە مەگەر دڵنیا بێت لەوەى کە دەستنوێژەکەى شکاوە.