explain-icon

Explanation

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەوەی حەج بکات بۆ خوای گەورە (بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خودا )، وکردەوەی ناڕەوا نەکات لە کاتی ڕێوڕەسمی حەجەکەدا -کردەوەى ناڕەوا وەکو جووتبوون وپێشەکیەکانی لە ماچکردن وبەریەککەوتن-، وهەروەها هیچ قسەیەکی خراپ نەڵێت، وفاسقێتی نەکات ئەمیش هەموو تاوان وگوناهەکان دەگرێتەوە، ونمونەی فاسقێتی بریتیە لە کردنی قەدەغەکراوەکانى ئیحرام، ئەوا لە حەجکردنەکەى دەگەڕێتەوە بە لێخۆشبوونەوە هەروەکو چۆن منداڵ لەدایک دەبێت بە بێ گوناهـ .

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • فاسقێتی ولادان وتاوانەکان بە گشتی لە هەموو حاڵەتێکدا نەهی لێکراوە، بەڵام لە کاتی حەج کردندا زیاتر جەخت لە سەر ئەنجام نەدانی کراوەتەوە وەکو بەگەورەدانانێک بۆ مەراسیمی حەج کردن لە ماڵی خوای گەورە.
  • مرۆڤ لە دایک دەبێت بە بێ تاوان وبەریئە لە هەموو تاوانێک وتاوانی کەسانی تر لە ئەستۆ ناگرێت.