ئوبەی کوڕی کەعب -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە پیاوێک هەبوو لە ئەنساڕ کەس هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوتی نەبەوی دوور نەبوو، هەرگیز هیچ نوێژێکی جەماعەتی لە دەست نەدەچوو، بەڵكو ئامادەی هەموو نوێژێك دەبوو لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێی ووترا: ئەگەر گوێدرێژێک بکڕی بۆئەوەى بەسواری بێیت لە تاریکی شەو، وگەرمای ڕۆژدا؛ بۆت باشتر دەبوو، ئەویش ووتی: پێم خۆش نییە ماڵم لە تەنیشت مزگەوت بێت، من دەمەوێت خودای گەورە پاداشتی هەنگاوەکانی هاتنم بۆ مزگەوت وگەڕانەوەم لە مزگەوتەوە بەرەو ماڵ بۆ بنوسێت، ئەم قسەیە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: بەدڵنیاییەوە، خوداى گەورە هەموو ئەوانەت پێدەبەخشێت.