پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە دەستپێكردنی سەلامكردن بەرامبەر جولەكە وگاوڕەكان ئەگەرچیش زمی بن؛ چ جای كافرەكانی تر، هەروەها ڕوونیكردووەتەوە بۆمان ئەگەر گەیشتین بە یەكێكیان لەسەر ڕێگا ئەوا ناچاری بکەین بە تەنگترین بەشی ڕێگاكەدا بڕوات، چونكە ئیماندار لە ناوەڕاستی ڕێگا دەڕوات، وئەوەی خۆی لەسەر ڕێگا لادەدات كافرە، ومسوڵمان نابێت بە هەرحاڵێك لە حاڵەكان زەلیل بێت.