explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە دۆزەخ دەوردراوە بەو شتانەى نەفسی مرۆڤ ئارەزووی دەکات لە کردەوە حەرامکراوەکان یان کەمتەرخەمی لە واجبەکان؛ هەرکەسێک شوێن هەوا وئارەزووی نەفسی بکەوێت ئەوا شایستەى چوونە دۆزەخە، وبەهەشت دەوردراوە بەو شتانەى کە نەفس حەزی پێناکات؛ وەکو پەیڕەوکردنی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە حەرامکراوەکان وئارامگرتن لەسەر ئەمە، ئەگەر گوێڕایەڵ بێت وجیهادی نەفسی بکات ئەوا شایستەى چوونە بەهەشتە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هۆکاری تووشبوون بە شەهوەت وئارەزووەکان بریتیە لە ڕازاندنەوەی شەیتان بۆ شەڕ وخراپە وشتە ناشرینەکان، کە ئەمەش وا دەکات لای نەفس جوان بێت وبۆی بچێت وئەنجامی بدات.
  • فەرمانکردن بە دوورکەوتنەوە لە شەهوەتە حەرامکراوەکان؛ چونکە ڕێگایە بەرەو دۆزەخ، وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتی وناخۆشیەکان ؛ چونکە ڕێگایە بەرەو بەهەشت.
  • فەزڵ وپلەوپایەى جیهادکردن دژ بە نەفس وکۆشش کردن لە پەرستنەکاندا وئارام گرتن لەسەر ئەو بارگرانی وناڕەحەتیانەى پەیوەستن بە پەرستنەکانەوە.