پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر نوێژخوێن گومانی هەبوو لە نوێژەكەی، ونەیزانی چەند ڕكات نوێژی كردووە، سێ یان چوار؟ ئەوا با ئەگەری ئەنجامدانی ڕكاتە زیادەكە دوور بخاتەوە كە گومانی لێی هەیە، دڵنیایە لەوەی سێ ڕكاتی كردووە ؛ بۆیە ڕكاتی چوارەم دەكات، پاشان دوو سوجدە دەبات لەپێش سەلامدانەوە. ئەگەر ئەوەی ئەنجامی دابێت ؛ چوار ڕكات بێت، ئەوا بە ڕكاتە زیادەكە دەبێتە پێنج ڕكات، ودوو سوجدەی سەهوەكە شوێنی ڕكاتێك دەگرنەوە، بۆیە ژمارەی ڕكاتەكان بە جووت دەبێت نەك تاك، ئەگەر بە ڕكاتە زیادەكەوە چوار ڕكاتی كردبێت ؛ لێرەدا ئەوەی لەسەری واجبە كردوویەتی بەبێ زیاد وكەم. دوو سوجدەی سەهوەكە دەبنە هۆی سەرشۆڕكردنی شەیتان ودوورخستنەوەی بە زەلیلی وبچووكیەوە، ومەبەستی خۆی جێبەجێ نەكرد كە ویستی نوێژەكەی لێ تێكبدات وپوچەڵی بكاتەوە، نوێژی نەوەی ئادەم بەم شێوەیە كامڵ بوو چونكە گوێڕایەڵی فەرمانی خوای گەورەی كرد بە سوجدە بردن بۆی ؛ بەڵام ئیبلیس سەرپێچی فەرمانی خودای كرد وگوێڕایەڵ نەبوو كاتێك فەرمانی پێكرد سوجدە ببات بۆ ئادەم.