ئەم فەرموودەیە کردەوەیەکی موغیرەی کوڕی شوعبە -ڕەزاى خواى لێبێت- ڕووندەکاتەوە لە کاتی نوێژدا، ئەویش ئەوەیە لە کاتی نوێژەکەیدا هەڵەی کرد -سەهوی کرد-، ولە ڕکاتی دووەم تەشەهود -تەحیاتی- نەخوێند، وخەڵکی لە پشتیەوە تەسبیحاتیان کرد -ووتیان: سبحان الله-، بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو لە نوێژەکەیدا، وپاش سەلامدانەوە؛ دوو سوجدەى سەهوی برد، ووتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی ئەنجامداوە، وبەناوبانگترین بۆچوونی زانایان لەسەر ئەم بابەتە ئەوەیە: ئەگەر کەمکردنەوەیەک هەبێت لە نوێژەکەدا لە پێش سەلامدانەوە سوجدەى سەهو دەبات، وئەگەر زیادکردنێک هەبێت لە نوێژەکەدا لە پاش سەلامدانەوە سوجدەى سەهو دەبات، بەڵام لە کاتی گوماندا؛ ئەگەر یەکێک لە دوو حاڵەتەى بە لاوە پەسەند بوو ئەو لە پاش سەلامدانەوە سوجدە دەبات، ئەگەر هیچ یەکێک لە دوو حاڵەتەکەى لە لا پەسەند نەبوو ئەوا لە پێش سەلامدانەوە سوجدە دەبات. وئەگەر ئیمام بوو باشتر وایە پێش سەلامدانەوە سوجدە سەهو ببات بۆئەوەى نوێژخوێنەکان نوێژەکەیان لێ تێکنەچێت بەتایبەت هەندێک ڕکاتیان لەدەست چووە. وهەروەها ئەم گێڕانەوەیە هەیە کە دەڵێن پەسەندترین ئەوەیە کە سوجدەى سەهو لە پێش سەلامدانەوە بێت بەهۆی گێڕانەوەى (عبد الله بن مالك ابن بحينة) [متفق علیه].