پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ هاوەڵان کرد، وکاتێک دوو ڕکاتی یەکەمی ئەنجامدا یەکسەر هەستایەوە ودانەنیشت بۆ خوێندنی تەشەهودی -تەحیاتی- یەکەم، ونوێژخوێنەکانیش لە پشتیەوە هەستانەوە. هەرکاتێک دوو ڕکاتەکەى تری ئەنجامدا، ودانیشت بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات- وتەواوى کرد، وخەڵکی چاوەڕێ بوون بۆ ئەوەى سەلام بداتەوە، بەڵام بە دانیشتنەوە تەکبیرەی کرد و دوو سوجدەی برد وەکو سوجدە بردنی ناو نوێژ پێش ئەوەى سەلام بداتەوە، وئەم دوو سوجدەش بریتین لە (سوجدە سەهو)، وپاشان سەلامی دایەوە، وئەم (سوجدەی سەهوە) جێگای ئەو تەشەهودە -تەحیاتە- دەگرێتەوە کە لە ڕکاتی دووەمدا نەخوێندرا.