لە فەرموودەیەدا هاتووە: عوقبەی کوڕی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات سەبارەت بە -سورەتی الحج-، ئایا دوو سوجدەبردنی* تێدایە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: بەڵێ، دوو سوجدەى تێدایە. پاشان حوکمێکی تری پێی ووت: (ئەوەى ئەو سوجدانە نەبات؛ با نەیانخوێنێتەوە): واتا هەرکەسێک ئەم دوو ئایەتە بخوێنێتەوە، وسوجدە نەبات؛ باشتر وایە نەیانخوێنێتەوە، ئەم نەهی کردنە بۆ حەرامکردن نییە بەڵکو مەکروهیەتە، وسوجدەی تیلاوە سونەتە. *(مەبەست سوجدەى تیلاوەیە؛ ئەو سوجدەیەى لە پاش خوێندنی هەندێک ئایەت دەبرێت)