شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرکاتێک باس وهەواڵێکی خۆش وباشی پێ بگەیشتایە یان سەبارەتیان موژدەى پێبدرایە؛ سوجدەى دەبرد بۆئەوەى سوپاسی خواى گەورە بکات. سوجدەى سوپاسگوزاری -سجود الشکر- لە کاتی هەواڵدان بە نیعمەتێک، بەڵام ئەو نیعمەتانەى کە بەردەوامن وەکو نیعمەتی ئیسلام ولەش ساغی ودەوڵەمەندی وبەو شێوەیە لەمانەدا دروست نییە سوجدەی سوپاسگوزاری ببرێت؛ چونکە نیعمەتەکانى خواى گەورە بەردەوامن وناپچڕێن، ئەگەر ڕێگەپێدراو بووایە بەهۆی ئەمانەوە سوجدەى سوپاسگوزاری ببات ئەوا دەبووە هەموو تەمەنی لە سوجدە بردن بووایە، بەڵکو سوپاسگوزاری بەرامبەر ئەم نیعمەتانە وئەوانى تر بەوە دەبێت کە بەندە خواى گەورە بپەرستێت وملکەچ وگوێڕاڵی فەرمانەکانى بێت.