یەكێك لە هاوەڵان لە ئافرەتان سكاڵای بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا سەبارەت بە خوێن دابەزینی بەردەوام لێی (ئەو خوێنەى لە پاش تەواوبوونی ماوەی سووڕی مانگانەوە دەردەچێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێكرد بەوەی نوێژ نەكات هێندەی ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانە ؛ پێش تووشبوون بە ئەم حاڵەتە، پاشان خۆی بشوات ونوێژ بكات، بۆیە ئەویش بۆ هەموو نوێژێک خۆی دەشۆرد.