لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشم پاڵی دەدایەوە، وقورئانی دەخوێند لەکاتێکدا حەیزدار بووم». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشی پاڵی دەدایەوە وقورئانی دەخوێند لەکاتێکدا ئەو لە حاڵەتی سووڕی مانگانەدا بوو، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى لاشەی ئافرەتی حەیزدار پاکە و بەهۆی حەیزەوە پیس نابێت.