هاوەڵی بەڕێز دایکی عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئافرەتان لەسەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ پاش بینیی پاكبوونەوە لە سوووڕی مانگانە، ئەو ئاوەی لە ئەندامی زاوێی ئافرەتەوە دەردەچوو -كە ڕەنگی مەیلەو ڕەش یان زەردە- گوێیان پێی نەئەدا و بە سووڕی مانگانە حسێبان نەدەكرد ، بۆیە وازیان لە نوێژكردن وڕۆژگرتن نەدەهێنا بەهۆی ئەم ئاوە.