فاتیمەی کچی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: من تووشی سوڕی مانگانە دەبم بەبەردەوامی ولێم ناپچڕێت، تەنانەت لەدەرەوەی ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی، ئایا ئەمە حوكمی وەكو حوكمی سوڕی مانگانەیە ؛ دەبێت واز لە نوێژكردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەمە خوێنی ئیستیحازەیە، كە خوێنێكە بەهۆی پچڕانی دەمار لەمنداڵدانی ئافرەت ؛ تووشی دەبێت، وخوێنی سوڕی مانگانە نیە، ئەگەر كاتی سوڕی مانگانە هات ؛ كە لەو ماوەیەدا تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت پێش ئەوەی تووشی ئیستیحازە بیت، ئەوا واز لە نوێژكردن وڕۆژووگرتن وكردەوەكانی تر بهێنە ؛ كە دەبێت ئافرەتی حەیزدار ئەنجامیان نەدات لەكاتی سوڕی مانگانە. ئەگەر ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی تەواو بوو، وپاك بوویتەوە لە حەیز، شوێنی خوێنەكە بشۆ، پاشان هەموو لاشەت بشۆ بۆ لابردنی ئەم ناپاكیە (الحدث)ە، پاشان نوێژەكانت ئەنجام بدە.