موعازەی عەدەوی پرسیاری لە (دایكی ئیمانداران) عائیشە کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتی: بۆچی ئافرەت كە تووشی سووڕی مانگانە هاتبێت ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟ عائیشە ووتی: ئایا تۆ لە خەواریجە حەروریەكانیت؟ كە زۆر پرسیار دەكەن بۆ زێدەڕۆیی كردن وتوندڕەوی؟ ووتم: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا عائیشە ووتی: تووشی سووڕی مانگانە دەبووین كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا بوو، وفەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، بەڵام فەرمانمان پێنەدەکرا کە نوێژەکان بگێڕینەوە.