explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە جبریل -علیه السلام- بەردەوام دووبارەی دەکردەوە وفەرمانی پێدەکرد کە گرنگی بەدراوسێ بدات، مسوڵمان یان کافر ، خزم یان بیانی بێت، ئەم گرنگیدانە بە پاراستنی مافەکانى وئازار نەدانی دێتە دی، وهەروەها چاکەکار بوون بەرامبەر وئارامگرتن لەسەر ئازاردانى، تەنانەت بەهۆی زۆری دووبارە وفەرمانکردن لەلایەن جبریلەوە سەبارەت بە ئەم بابەتە ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی وابوو وەحی دادەبەزێت کە فەرماندەکات بە بەخشینی بەشێک لە میرات بەدراوسێ.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • گەورەیی مافی دراوسێ و واجبە گرنگی بە ئەم مافە بدرێت.
  • زۆر جەختکردنەوە لەسەر مافى دراوسێ بە وەسیەت وئامۆژگاریکردن لەجبریلەوە ؛ مانای ئەوەیە کە گرنگە ڕێزی لێبگیرێت وخۆشەویستی بۆی هەبێت وچاکەکاری بەرامبەر بکرێت، وزیانی لە سەر لابدرێت، وسەردانی نەخۆشی بکرێت، وپیرۆزبایی لێبکرێت لە کاتی خۆشیدا، ودڵدانەوە هەبێت بۆی لە کاتی ناخۆشیدا.
  • هەرچەندە دەرگای دراوسێ نزیکتر بێت ئەوا مافی زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە.
  • تەواوی وکەماڵی شەریعەت لەوەى پێی هاتووە کە دەبێتە هۆکاری چاککردنی کۆمەڵگا ؛ لەوانەش چاکەکاری بەرامبەر دراوسێ ولابردنی زیان لەسەری.