لە ئەبی شورەیحەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە». ووتراوە: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی دراوسێكەی دڵنیا نییە لە خراپەكارییەكانی». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد وسێ جار جەختی كردەوە لەسەر سوێندەكەی، وفەرمووی: والله ئیمانی نەهێناوە، والله ئیمانی نەهێناوە، والله ئیمانی نەهێناوە، هاوەڵان پرسیاریان لێكرد: كێ ئیمانی نەهێناوە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو كەسەی كە دراوسێكەی دەترسێت لە خیانەت وستەم وشەڕی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نكۆڵی كردنی بوونی باوەڕ لەو كەسەی كە دراوسێكەی دڵنیا نییە لە ستەم وشەڕی بەڵگەیە كە ئەمە یەكێكە لە تاوانە گەورەكان، وئەوەی ئەنجامی بدات باوەڕی كەمە.
  • جەختكردنەوە لەسەر هاندان بۆ چاكەكاری بەرامبەر بە دراوسێ ودووركەوتنەوە لە زیان پێگەیاندنی بە قسە یان بە كردەوە.