لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی ئەبا زەر؛ ئەگەر شۆربات لێنا، (ڕێژەى) ئاوەکەى زیاتر بکە، وهەندێکی ببەخشە بە دراوسێکانت». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی ئەبو زەری غیفاری داوە -ڕەزای خوای لێبێت- بەوەی ئەگەر ویستی مەرگە لێبنێت ئەوا ئاو ومەرگەی زیاد بكات، وبەشێكی ببەخشێت بە دراوسێكانی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان بۆ جوان مامەڵە كردن لەگەڵ دراوسێدا.
  • بەخشینی دیاری لەنێوان دراوسێکان سونەتە؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی خۆشەویستی وزیاد بوونی تەبایی، وئەم دیاری بەخشینە زیاتر جەختی لەسەر دەكرێتـەوە ئەگەر خواردنەكە بۆندار بوو یان زانرا دراوسێ بە پێویستە بۆی.
  • هاندان بۆ چاكەكاری هێندەی لە توانادایە ئەگەرچیش كەم بێت، هەروەها هێنانی ئاسوودەیی بۆ سەر دڵی مسوڵمانان.