پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو ماڵەكەی بۆ لای عائیشە، دۆڵابێكی بچووكی هەبوو كە هەندێك شتومەكی تێدا دادەنا؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی بە قوماشێك ئەم دۆڵابەی داپۆشیووە كە وێنەی ڕۆح لەبەری لەسەرە، بەهۆی توڕەبوونی لەپێناو الله ؛ ڕەنگی گۆڕا ولایبرد، وفەرمووی: توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا. عائیشە دەڵێـت: بۆیە ئێمە كردمان بە سەرینێك یان دووان.