لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای زەلیلی وسەرشۆڕی كرد لەسەر كەسانێك تەنانەت گەیشتە ئاستێك وا زەلیل بن لوتیان بچێتە نێو خوڵا -سێ جار ئەمەی دووبارە كردەوە-، پرسیاری لێكرا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە كێیە كە نزات لەسەری كرد؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی بگات بە دایكی وباوكی لەكاتی بەتەمەن بوونیان -یەكێكیان یان هەردووكیان-، پاشان ئەمە نەبێتە هۆی چوونە بەهەشتی؛ بەهۆی چاكەكار نەبوون وخراپەكار بوون بەرامبەریان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک واجبە، ولە هۆكارەكانی چوونە بەهەشتە، بەتایبەت كاتێك بەتەمەن ولاواز دەبن.
  • خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک لە تاوانە گەورەکانە.