پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەکەى دەکات بۆ پشت بەستن وپەنا وهانا بردن تەنها بۆ ئەو زاتەى کە هەموو سوودێک بەدەستی ئەوە، وهەموو ناڕەحەتی وترسێک تەنها ئەو دەتوانێت دووری بخاتەوە لە مرۆڤ ئەگەر بچێت بۆ شوێنێک، ئینجا لەکاتی گەشتکردن یان سەیران یان شتی تر بێت؛ ئەمیش بەوەى داوای پەناگرتن لە الله بکات بە وشەکانى الله -قورئان- لە فەزڵ وبەرەکەت وسوودیان، کە سەلامەتە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک، لە شەڕی هەموو خوڵقێنراوێک کە شەڕ وزیانی هەیە، بۆیە بەردەوام لەو شوێنە بێ ترس وئارام دەبێت لەهەموو شتێکی زیانلێدەر.