پیاوێک کە بە تەماى سەفەر کردن بوو هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداوای خۆراک وشتومەکی کرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزایەکی بۆی کرد کە وەکو خۆراک وشتومەک سوودی بۆی دەبێت، نزای بۆی کرد واجبەکان جێبەجێ بکات ولە حەرامەکان بپارێزاو بێت، وپاشان پیاوەکە ووتی زیاتر نزام بۆ بکە؛ بۆ ئەوەى خێر وبەرەکەتی زیاتری تووش ببێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بۆ ئەوەى دڵی ئاسوودە بێت وخێری زیاتری تووش ببێت، فەرمووی: وخواى گەورە لە گوناهەکانت خۆش بێت، ودیسانەوە پیاوەکە جارێکی تر ووتی زیاتر نزام بۆ بکە؛ بۆ ئەوەى خێر وبەرەکەتی زیاتری تووش ببێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نزایەکی جوان وگشتگیر کۆتایی هێنا کە هەموو خێر وسەرفرازییەکی تێدایە ئەویش ئەوەیە خواى گەورە هەموو خێرێکی هەردوو مەنزڵگای تووش بکات ئەگەر لە هەرشوێنێک وماڵێک نیشتەجێ ببێت.