پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى دەیفەرموو: (الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا، وكفانا وآوانَا، فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ له وَلاَ مُؤْوِيَ). (الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم نزایە دەکات کە حەمد وسوپاسکردنی خوداى تێدایە لەسەر ئەو خواردن وخواردنەوەى دەیبەخشێت چونکە ئەگەر خواى گەورە ئەم خواردن وخواردنەوەیەی ئاسان نەکردایە ئەوا نە خواردنت دەخوارد ونە خواردنەوەت دەخواردەوە، بۆیە پێویستە حەمد وسوپاسی خودا بکەیت لە سەر ئەوەى خواردن وخواردنەوەى پێبەخشیوویت. (كفانا وآوانَا، فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ له وَلاَ مُؤْوِيَ): وبێ پێویستی کردین وئەوەى پێویستمانە پێمانی بەخشی، وشوێنێکی بۆ دابینکردین کە تێیدا بحەوێینەوە ونیشتەجێ بین؛ چونکە زۆر مرۆڤ هەیە کە پێویستیەکانى دابین نەبووە وشوێنی نیشتەجێ بوونی نییە، بۆیە پێویستە کاتێک چووە سەر جێگا ئەم زیکرە بخوێنێت وەکو حەمد وسوپاسکردنێک بۆ پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.