explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک پەیوەندی خزمایەتی بچڕێنێت ومافیان نەدات لەو شتانەى واجبە دەرهەقیان ئەنجامبدرێت، یان ئازاریان بدات وبەرامبەریان خراپەکار بێت، ئەوا شایستەى چوونە بەهەشت نییە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی لە تاوانە گەورەکانە.
  • گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی بەپێی نەریت وکلتوورەکانە، بۆیە جیاوازە بەپێی جیاوازى شوێن وکات وکەسەکان.
  • گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی دەکرێت بەچەند شێوازێک بێت وەکوە سەردانیکردن، وخێرکردن، وچاکەکاری، وسەردانیکردنی نەخۆش، وفەرمان بەچاکە ونەهی لە خراپە، وهتد.
  • هەرچەندە پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ خزمێکی نزیکتر بێـت ئەوا تاوانەکەى گەورەترە.