explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە بەهەشت ودۆزەخ نزیکن لە مرۆڤەوە وەکو نزیکی بەستەی (قەیتانى) پێڵاوەکانى (نەعلەکانی)، مرۆڤ لەوەیە پەرستنێک ئەنجام بدات و ببێتە هۆی ڕازی بوونی خوای گەورە و بەهۆیەوە دەچێتە بەهەشتەوە، ولەوەیە مرۆڤ تاوانێک بکات و ببێتە هۆی توڕەیی خوای گەورە وبەهۆیەوە دەچێـتە دۆزەخەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان بۆ ئەنجامدانی خێر وچاکە ئەگەر بچووک وکەمیش بێت، وترساندن وهۆشداری لە شەڕ وخراپە ئەگەر بچووک وکەمیش بێت.
  • دەبێت مسوڵمان لەژیانیدا لەنێوان هیوا و ترس دا بێت، وبەردەوام داوا لە خواى گەورە بکات بۆئەوەى جێگیر ودامەزراو بێت لەسەر هەق وڕێگای ڕاست چونکە ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا سەلامەت وپارێزراو دەبێـت و تووشی لەخۆبایی ولوتبەرزی نابێت بە حاڵی خۆی.