لە ئەبی حومەید ولە ئەبی ئوسەیدەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^». ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەیتەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم). (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەكەی كردووە بۆ ووتنی ئەو نزایانەی كە پێویستە بووترێن لەكاتی ویستی چوونە نێو مزگەوت ودەرچوون لێی، نزای چوونە نێو مزگەوت ؛ بەم شێوەیە: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^: داوا لە خوای گەورە دەكات ئەنجامدانی ئەو شتانەی بۆ ئاسان بكات ؛ كە دەبنە هۆی ئەوەی پەروەردگاری ڕەحمی پێبكات. ئەگەر بیەوێت لە مزگەوت دەربچێت پێویستە ئەم نزایە بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^: داوای فەزڵ وچاكەی زیاتر وڕزقی حەڵاڵ لە پەروەردگاری دەكات. ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەرەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم)

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ووتنی ئەم نزایە لەکاتی چوونە نێو مزگەوت ودەرچوون لێی ؛ سونەتە.
  • ڕەحمەتی باسكرد لەكاتی چوونە ژوورەوە؛ چونکە ئەوەی دەچێتە ژوورەوە سەرقاڵە بەو كردەوانەی لە خوای گەورە وبەهەشت نزیكی دەكەنەوە، بۆیە گونجاوە باسی ڕەحمەت بكرێت. وفەزڵی باسکرد لە کاتی دەرچوون ؛ چونکە دەرەوەى مزگەوت شوێنی داواکردنی فەزڵی خودایە لە ڕزق وبژێوی، بۆیە گونجاوە باسی فەزڵ بكرێت.
  • ئەم زیكرانە دەڵێت كاتێك دەیەوێت بچێتە نێو مزگەوت، وكاتێك دەیەوێت لێی دەربچێت.