explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە پێی خۆشە ڕوخسەتەکانى وەربگیرێت کە لە شەرعدا دایناوە، لە لادانى بارگرانی لە پەرستنەکان وحوکمەکان، وهەروەها ئاسانکاری لەسەر مرۆڤی موکەلەف -ئەو کەسەی ئەرکە شەرعیەکانى لەسەر واجبە- لەکاتێکدا عوزری هەی، وئەم ڕوخسەتانەش وەکو کورتکردنەوە وکۆکردنەوەی (قەسر وجەمع)ی نوێژەکان لەکاتی سەفەر، وهەروەها خواى گەورە پێی خۆشە ئەو شتانەى واجبی کردووە جێبەجێ بکرێت؛ چونکە فەرمانى خواى گەورە سەبارەت بە ڕوخسەتەکان و واجبەکان یەک شتە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە بەندەکانى، وئەو -سبحانه وتعالى- پێی خۆشە ئەو ڕوخسەتانەى لە شەرعدا دایناون ؛ وەربگیرێن وکردەوەیان پێبکرێت.
  • تەواوی کامڵی ئەم شەریعەتە، ولابردنی ناڕەحەتی وبارگرانی لەسەر مسوڵمان.